حدكا رەتیدەكاتەوە پشتیوانی دەرەكی لەپشت چالاكییە چەكدارییەكانیان بێت

K24 - ھەولێر

سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێ، دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداریان بەپشتیوانی ھیچ وڵاتێكی دەرەكی نییە و ھەتا ئاوڕ لەداواكارییەكانیان دەدرێتەوە لە چالاكییەكانیان بەردەوام دەبن.

مستەفا ھیجری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە وتارێكدا لەوتارێكدا لەپەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداریان لەسەر بڕیاری سەركردایەتی حزبەكەیان بووە و رەتیشیكردەوە كە ھیچ وڵاتێكی دەرەكی لەپشت ئەو چالاكیانەوە بن.

سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، داواشی لە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی كرد، كە پشتیوانیان بكەن و لەو خەباتەدا بەجێیان نەھێلن.