"سه‌ربازێكى ون"ى كوردستان شه‌هيد بوو
يه‌كێك له شه‌هيده‌كانيش ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه‌يه كه له به‌رنامه‌ى "سه‌ربازى ون" كوردستان 24 به‌سه‌ريكردبوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
نه‌به‌ردييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن و له پێناو پاراستنى خاكى كوردستان و رزگاركردنى ناوچه كوردستانييه‌كان ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه گيانيان به‌خت كرد و شه‌هيد بوون، يه‌كێك له شه‌هيده‌كانيش ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه‌يه كه له به‌رنامه‌ى "سه‌ربازى ون" كوردستان 24 به‌سه‌ريكردبوويه‌وه.
دواى رزگاركردنى ناوچه كوردستانييه‌كان تيمه‌كانى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى سه‌ر به فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى سه‌رقاڵى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه چێندراوه‌كانى داعشن.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و له ميانى به‌جێهێنانى ئه‌ركى پيرۆزى نيشتيمانى و رزگاركردنى گيانى پێشمه‌رگه و پاككردنه‌وه‌ى ناوچه رزگاركراوه‌كان له بۆمبه‌كانى داعش، موقەدەم سەربەست گوڵانی لە کاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمب شەهید بوو.
موقه‌ده‌م سه‌ربه‌ست پێشتر له ميانى به‌رنامه‌ى سه‌ربازى وندا، كوردستان 24 به‌سه‌رى كردبوويه‌وه و رۆڵ و كاريگه‌رى ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه‌ى كوردستانى له پاراستنى گيانى خه‌ڵك و پێشمه‌رگه له لايه‌ك و پاككردنه‌وه‌ى خاكى كوردستان له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نى تيرۆريستانله لايه‌كى ديكه‌وه خستبووه‌ڕوو.
كوردستان 24 هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنييه‌وه بووه‌ته ناوه‌ندێكى گرنگى تۆماركردنى سه‌روه‌رييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له رێگه‌ى به‌رنامه و رووماڵه‌كانى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌وه ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى تايبه‌ت به پێشمه‌رگه‌ى تۆمار كردووه، كه به‌رنامه‌ى سه‌ربازى ون به به‌شدارى موقه‌ده‌م سه‌ربه‌ست گوڵانى نموونه‌يه‌كى ئه‌و پرسه‌يه.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له ميحوه‌رى خازر، له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای (16)، هه‌ريه‌ك له موقەدەم ماجد و رائيد ژینۆ شەهـید بوون و ئه‌فسه‌رێكى ديكه‌ى پێشمه‌رگه (موقەدەم یاوەر) بریندار بوو.

دوێنێ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه مه‌سعود بارزانى زياتر له 200 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى له سنوورى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم رزگار كرد و ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتوويى كۆتايى پێهێنا. هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌ره‌كانى به‌رگرييه‌وه چاوه‌ڕوانى فه‌رماندى فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ پێشڕه‌وى زياتر.