بهڤيديۆو وێنه..پێشمه‌رگه‌يه‌ك به‌ر لهشههيدبوونى له‌كوردستان24 ده‌رده‌كه‌وێت
K24- هه‌ولێر
نهقيبێكى پێشمه‌رگه به‌ناوى "كامه‌ران عومه‌ر عوسمان" لهدهستپێكى ئۆپه‌راسيۆنى موسڵ له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكۆتبهرى 2016، له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كوردستان24دا ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌ساته‌وه‌ختى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى گوندى "خه‌رابه سوڵتان" له‌لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، دلۆڤان عيماده‌ددين، كاتژمێر 6 و 30 خوله‌كى به‌يانى به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ رووماڵى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كرد، له‌و كاته‌دا نه‌قيب كامه‌ران عومه‌ر عوسمان، له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى ئه‌و رووماڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
دوێنێ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه مه‌سعود بارزانى زياتر له 200 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى له سنوورى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم رزگار كرد و ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتوويى كۆتايى پێهێنا. هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌ره‌كانى به‌رگرييه‌وه چاوه‌ڕوانى فه‌رماندى فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ پێشڕه‌وى زياتر.
