ئۆباما: ئۆپەراسیۆنی موسڵ ھەنگاوێكی گەورەیە
K24 – ھەولێر
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووكانی ئەمریكا باراك ئۆباما رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی موسڵ ھەنگاوێكی گەورەیە.
ئۆباما لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا مەتیۆ رێنزی گۆتی ئۆپەراسیۆنی موسڵ سەرباری ئەوەی كە ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیە، ئۆپەراسیۆنێكی سەختیش دەبێت. بەڵام لە كۆتاییدا بەسەر دەكەوین و دڵنیام داعش لە موسڵ تێك دەشكێت.