وەزارەتی پەروەردە دەرچووانی 12 ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی پەروەدەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەرچووانی 12 ئامادەیی لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە ئاگادار دەكاتەوە كە تا ئێستا بەھۆی بایكۆتی مامۆستایان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)یان لە رێگەی قوتابخانەکانیانەوە بەدەست نەگەیشتووە دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاین ئەنجامەكان وەرگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە رێنمایی قوتابیان دەكات بەمشێوەیە ئەنجامەكان وەربگرنەوە: "بە کۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 ئامادەیی بچۆرە نێو سیستمی (زانکۆلاین)ـەوە، دواتریش (ژمارەی تەلەفۆنی خۆت) تۆمار بکەن، پاشان لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ەکەت بە دەست دەگات".
دەقی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە
بە هۆى بایکۆتى بەشێک لە مامۆستایان لە دەڤەرى سلێمانى و هەڵەبجە و ڕانیە، دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی تا ئێستا ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)یان لە ڕێگەی قوتابخانەکانیانەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە ئێستا قوتابیانى خۆشەویست لە ڕێگەى ئۆنلاینەوە دەتوانن بەم شێوەیەى خوارەوە ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە:
ـ بە کۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بچۆرە نێو سیستمی (زانکۆلاین)ـەوە، دواتریش (ژمارەی تەلەفۆنی خۆت) تۆمار بکەن.
ـ پاشان لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ەکەت بە دەست دەگات.
ـ بۆ ئەوەش داوا لەگشت دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەکەین ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) بەباشی بپارێزن، چونکە دواتر هەر لە ڕێگەی ئەو (ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ)ەوەیە کە دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاینەوە.
تێبینى:
مەبەست لە (سیستمی ناردنی وشەی تێپەڕ بو قوتابیان)، ئەوەیە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی داخڵکردنی ژمارەی مۆبایلەکەتە بۆ وەرگرتنی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ
* هەرکەسێك ژمارەی مۆبایلەکەی لە ناو سیستمەکە ڕاست بوو، ئەوا کورتەنامەیەكی بە هەمان ژمارە بۆ دێت کە تێدا (بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ)ی تێدایە.
* ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکە هەڵە بوو، پێویستە ژمارەی مۆبایلە ڕاستەکەت داخیڵ بکەیتەوە و وەڵامی (٧) پرسیارە تایبەتەکە بدەیتەوە بۆ دڵنیابوون و وەرگرتنی ژمارەی مۆبایل.
* گەر سێ جار هەڵە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بکەیت، ئەژمارەکەت (ژمارەی ئەزموونی) ڕادەگیردرێت.
* نامەکان لە پێش دەستپێکردنی زانکۆلاین بۆ قوتابیان دەنێردرێ.
* ئەم سیستمە تەنها بۆ ئەو قوتابیانە پێویستە کە وشەی تێپەڕیان لە قوتابخانەکانیان وەرنەگرتو