ره‌وشی ناوخۆی شاری موسڵ چۆنه
به نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراقی چه‌كدارانی داعش چۆن هه‌ڵسوكه‌ت ده‌كه‌ن و خه‌ڵك چۆن ده‌ژین
K24 – هه‌ولێر
ترس باڵی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی موسڵ كێشاوه و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به كوشتنی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه پێیان وایه سیخۆرن و به داخستنی رێگاكان سه‌نگه‌ریان لێ داوه و ده‌ستیان به دانانی بۆمب كردووه و به‌رمیلی نه‌وت و تایه‌یان ئاماده‌كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگر و دوكه‌ڵ.
دانیشتوانانی موسڵ كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له ژێر حوكمی داعشدا ده‌ژین، ره‌وشی ناوخۆی شاری موسڵ ده‌گێڕنه‌وه كه بۆته شاری روح و، ترس و دڵه‌ڕاوكێ باڵی به‌سه‌ر موسڵدا كێشاوه.
هه‌ندێ له دانیشتوانی موسڵ به ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس رایانگه‌یاند به‌شێكی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوو شاره‌كه‌یان به‌جێهشتووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ماون زۆر بێ ره‌حم بوونه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كوژن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی موسڵ بگرن. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی كه قسه ده‌كه‌ن، ناوی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن.

بازرگانێكی دانیشتووی موسڵ گوتی ره‌وشی ناوخۆی شاره‌كه ترسناكه و بۆ خۆی خۆراك و ئاو و گاز بۆ 40 رۆژ كۆ كردووه‌ته‌وه و فرنییه‌ك بۆ لێنانی ناو كڕیوه.
داعش رۆژی سێشه‌ممه له ڤیدیۆیه‌كی پروپاگه‌نده‌دا وێنه‌ی شه‌قامه‌كانی قه‌ره‌باڵغی موسڵ بڵاو كرده‌وه و كه دانیشتوانی شاره‌كه بۆ سه‌ر كاری خۆیان ده‌ڕۆن، یه‌كێكیان كه‌باب له‌سه‌ر خه‌لۆز ده‌برژێنێت و ده‌ڵێت هه‌موو شتێك باشه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی موسڵ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن وێنه‌یه‌كی زۆر جیاواز له ناوی شاری موسڵ ده‌خه‌نه‌ڕوو و ده‌ڵێن چه‌كدارانی داعش به پاسكیل و مۆتۆر له شه‌قامه‌كانی شار هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له هێرشی هه‌وایی بپارێزن.
چه‌كدارانی دیكه‌ی داعش به داخستنی رێگاكان و لێدانی سه‌نگه‌ر ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕ و به‌رمیلی نه‌وت و تایه‌یان ئاماده كردبوو بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگر و دوكه‌ڵ و بۆ خۆ شاردنه‌وه له فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان.

دانیشتوویه‌كی شاری موسڵ گوتی چه‌كدارانی داعش رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌به‌ر چاوی خێزان و دراوسێیه‌كان دوو گوله‌یان له‌سه‌ری هاووڵاتییه‌ك دا، ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سیمكارتێكی مۆبایلی پێ بوو.
چه‌ند رۆژی پێشتریش له به‌ر چاوی خه‌ڵك پینج كه‌سیان به‌تۆمه‌تی سیخۆری كوشت.
شه‌وانه موسڵ به ته‌واوه‌تی تاریكه، داعش به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره موه‌لیده‌ك قه‌ده‌غه كردووه، له‌وه ده‌ترسن روناكی سه‌رنجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان رابكێشێت.

دانیشتوویه‌كی موسڵ ده‌ڵێت هه‌ر رۆژێكیان وه‌ك ساڵێك تێپه‌ڕ ده‌بێت و له رادیۆ هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵیان بیستووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆشحاڵن له ده‌ست داعش رزگاریان ده‌بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به قوناعی پاش داعش نیگه‌ران و ده‌ترسن.
دانیشتوویه‌كی دیكه‌ی موسڵ ده‌ڵێت بۆردومانه‌كانی ئه‌م دواییه عه‌رز و بیناكان ده‌هه‌ژێنن، هاوژینم له‌كاتی ده‌ستپێكردنی بۆردومانه‌كان قورئان ده‌خوێنێت و منداڵه‌كان ده‌گرین و ده‌ترسین ماڵه‌كه‌مان بكه‌وێته به‌ر هێرشێكی هه‌وایی.