ژمارەی دیلەكانی داعش لە ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێت

K24 – ھەولێر

لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تا ئێستا زیاتر لە 9 ھەزار چەكدار و ئەندامانی داعش لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە بە دیل گیراون و لە زیندانەكانی ئاسایش زیندانیكراون.

لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی كوردستان24، دیندار زێباری سەرۆكی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "تا ئێستا زیاتر 9 ھەزار گیراوی داعش لە زیندانەكانی ھەرێمی كوردستان زیندانی كراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت".

روونیكردەوە: "دەزگای دژە تیرۆری ھەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ 450 لەو گیراوانە كردووە، بەڵام ئەو ژمارە زۆرەی گیراوان بۆ لێكۆڵینەوە پێویستی بە لەو ژمارە زۆری دادوەر و پڕۆسەی یاسایی ھەیە، چونكە ئەوە مەسەلەیەكی یاساییە و ناكرێ تەنھا تۆمەتیان ئاراستە بكرێت".