بارزانی و سوپاسالاری عێراق ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
بارزانی و سوپاسالاری عێراق به تاوتوێ كردنی قوناخی یەکەمی پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ، ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
سوپاسالاری عێراق فەریقی یەکەم عوسمان غانم له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ له هه‌ولێره و سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كرد.
بارزانی و سوپاسالاری عێراق هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ بەرز ده‌نرخێنن و پێداگرییان لەسەر بەردەوام بوونی هەماهەنگی نێوانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرد.