به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا: ھێزی پێشمەرگە لە دەروبەری مووسڵ نزیکبوونەتەوە
ئه‌پاچی بۆ رووخاندنی "خه‌لافه‌ت" له عێراق كه‌وته‌كار
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ گاری ڤۆلێسكی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له جۆری ئه‌پاچی، له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كات.
ڤۆلێسكی گوتی: "ھێزی پێشمەرگە لە دەروبەری مووسڵ نزیکبوونەتەوە، سەبارەت بە خەڵکی سڤیلی ناو مووسڵ ھێشتا ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکیمان نەبینیوە لە شارەکە دەربچن چونکە داعش وەک قەڵغان بەکاریان دێنێت، بەڵام ئەوانەی کە ده‌رچوون زانیاری باشیان لەسەر داعش داوەتە ھێزە عێراقییەکان کە زۆر سوودی ھەبووە."
فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە عێراق، گوتیشی: "چه‌كدارانی داعش دەیانەوێت بەرەوپێشچوونی ھێزە عێراقییەکان دوا بخەن، چونکە دەزانن ئەگەر روبەرووی ھێزە عێراقییەکان ببنەوە بەزووترین کات لەناو دەچەن".
هه‌روه‌ها گوتی: "فرۆکە جەنگیەکانمان و ھێزە عێراقییەکانیش لەسەر زەوی بەردەوامن لە بۆردومانی داعش. وەک دەبینن داعش بەردەوام پاشەکشە دەکەن بۆ ناو موسڵ پێموایە دەیانەوێت خۆیان ئامدە بکەن بۆئەو کاتەی ھێزەکان دەچنە ناو شارەکە و روبەرویان ببنەوە لەوانەیە لەناو موسڵ داعش بەرگری زیاتر بکات. لە قەرەقوش بینیمان کە داعش باڵەخانەکان دەروخێنێت و پاشەکشە دەکات بۆ ناو مووسڵ.
گاری ڤۆلێسكی راشیگه‌یاند، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، واته كۆتاییهاتن به "قه‌ڵای خه‌لافه‌ت" له عێراق و گوتی: "هه‌لیكۆپته‌ری ئه‌پاچی، ده‌ستیكردووه به بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له موسڵ و ئامانجه دووره‌كان ده‌پێكێت".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016 ده‌ستیپێكرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له قۆناخی یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، توانی 9 گوند له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، كۆنتڕۆڵبكاته‌وه.