سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا: پێشمه‌رگه بوێره له داهاتووشدا هاوكارییان ده‌كه‌ین
پێشمه‌رگه ئازایانه شه‌ڕی داعش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا باسی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش ده‌یانویست كورد و مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان له ناو ببه‌ن،هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش زۆر ئازایانه و لێهاتووانه دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و فه‌ڕه‌نسا له رابردوودا هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنیان.
فرانسوا ئۆلاند ئاماژه‌ی به رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له شه‌ڕی موسڵدا كرد و گوتی" هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له زه‌مین و ئاسمانه‌وه به‌شدارن له شه‌ڕی موسڵ و "4000" سه‌ربازی فه‌ڕه‌نساش له عێراقدان بۆ هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌و قسانه‌ی كرد و گوتی"شه‌ڕی موسڵ بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه چونكه چه‌كدارانی داعش له مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كیان ده‌كرێنه ئامانج،بۆیه پێویسته له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌دا به ووردی داعش بكرێته ئامانج و زیانه مرۆییه‌كان له ریزی هاوڵاتیانی سڤیل كه‌مبكرێته‌وه.
ئۆلاند ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وڵاته‌كه‌ی هاوكاری مرۆیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه له موسڵه‌وه رایانكردوو و ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه پێویسته رێگه له چه‌كدارانی داعش بگیرێت تا نه‌ڕۆنه ره‌ققه و شوێنی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی شاری موسڵ.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد شه‌ڕی موسڵ كاتێكی درێژی بوێت،بۆیه پێویسته پلانێكی تۆكمه هه‌بێت بۆ پاراستنی ناوچه رزگار كراوه‌كان.
ئێستا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه‌یه‌ی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌رێوه ده‌چێت.