عه‌بادی: ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هێزه‌كانی عێراقی چوونه ناوچه‌كانی هه‌رێم
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به خێراییه‌كی زۆرتر له‌وه‌ی بیرمان لێ ده‌كرده‌وه و هه‌روه‌ها خێراتر له‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
عه‌بادی به ڤیدیۆ كۆنفرانسێك به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی پاریس بۆ تاوتوێكردنی ئایندهی موسڵی كرد و رایگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كراوه، به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هێزه‌كانی عێراقی چوونه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌و سه‌نته‌ری موسڵ پێشره‌وی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها رێره‌وێكی ئەمنی بۆ دانیشتوانی شاره‌كه ده‌كرێته‌وه
گوتیشی هێزه‌كانی بیانی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی رۆڵێكی یارمه‌تیده‌ر ده‌گێڕن و هێزی شه‌ڕكه‌ر نین.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌دا فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند به‌ڵگه‌یان هه‌یه كه چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و شاری ره‌قه‌ی سوریا را ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجام ده‌درێت بۆ پێشیگرتن به دووباره خۆ رێكخستنه‌وه‌یان.