پێشمه‌رگه ناحیه‌ی باشیك له موسڵ داده‌بڕێنێت
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی پیشمه‌رگه سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باشیك له شاری موسڵ داده‌بڕن و ئابڵۆقه‌ی ده‌ده‌ن.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك رایگه‌یاند له باكووری باشیك رێگه‌یه‌كییان كردووه‌ته‌وه به‌ره‌وه خوارووی شاره‌كه و له باشووریش هه‌ڵمه‌تێكی تری هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپیكردووه و به‌ره‌و باكوور دێن و هه‌ردوو هێز ده‌گه‌نه یه‌كتر و سه‌نته‌ری ناحیه‌كه به ته‌واوه‌تی ئابلۆقه ده‌ده‌ن.
عەمید بەھرام عەریف یاسین به كوردستان24 رایگه‌یاند نزیك بوونه‌ته‌وه له دابڕاندنی به ته‌واوه‌تی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باشیك له شاری موسڵ.
گوتیشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ندی ناوچه 5 كیلۆمه‌تر نزیكی شاری موسڵ بوونه‌ته‌وه.