FBI له كێشه‌ى ئه‌نجلينا جولى و براد پيت ده‌كۆڵێته‌وه
جولى رايگه‌ياندبوو، براد پيتى هاوسه‌رى به خراپى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانيان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگهى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مريكا دۆسيه‌يه‌كى تايبه‌ت به خێزانى جولى كردووه‌ته‌وه و ده‌ستيى به لێكۆڵينه‌وه كردووه، له بانگه‌شه‌ى ئه‌نجلينا جولى كه رايگه‌ياندبوو، براد پيتى هاوسه‌رى به خراپى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانيان كردووه.
دوو كارمه‌ندى "FBI" سه‌ردانى ماڵى جوليان كردووه و 3 كاتژمێر له ماڵه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه و لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ جولى و منداڵه‌كانى كردووه به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له باره‌ى ئه‌و رووداوه‌ى له ناو فڕۆكه‌دا روويداوه و به هۆيه‌وه جولى بڕياريدا له براد پيتى هاوسه‌رى جيا ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له براد پيت رايگه‌ياندووه، پيت له‌و بڕوايه‌دا نييه لێكۆڵينه‌وه‌ى ره‌سمى له‌و باره‌يه‌وه له‌گه‌ڵدا بكرێت.
گوتيشى: ئامانج له لێكۆڵينه‌وه ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و شوێنه‌يه كه رووداوه‌كه‌ى تێدا روويداوه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئايا فڕۆكه‌كه له ئاسمانى چ شوێنێك بووه له كاتى رووداوه‌كه و ره‌نگه پێويست بكات دۆسييه‌كه‌ى راده‌ستى لايه‌نى ديكه بكرێت.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى باسى له يه‌كه‌م ديدارى نێوان پيت و منداڵه‌كانى كردووه، له دواى جيابوونهوهى له ئه‌نجلينا جولى و به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه‌ى پيت به زۆر خۆى راگرتووه و نهگرياوه و نه‌يويستووه كاريگه‌رى له‌سه‌ر منداڵه‌كان دابنێت.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، دوان له كچه‌كانى له‌كاتى ديدارى باوكياندا ده‌ستيان به گريان كردووه.