به هۆى بيستنى ده‌نگييه‌وه گۆڕه‌كه‌يان هه‌ڵدايه‌وه
به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت ده‌نگى ئه‌و ژنه له گۆڕدا بيستراوه.
K24 – هه‌ولێر:
گۆڕى ژنێك له لايه‌ن تيمه‌كانى به‌رگرى شارستانى و هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ههڵدرايهوه، به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت ده‌نگى ئه‌و ژنه له گۆڕدا بيستراوه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرسى ئه‌رده‌ن دوێنێ چوارشه‌ممه رايگه‌ياند، ئه‌و ژنه‌ى گۆڕه‌كه‌ى هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو كۆچى دواييكردبوو، له ژياندا نه‌ماوه و ليژنه‌ى پزيشكى دڵنيابووه‌ته‌وه له گيان ده‌رچوونى و دواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕهكهشى ئه‌وه ته‌ئكيد كراوه‌ته‌وه.
هه‌ينى رابردوو ته‌رمى ئه‌و ژنه له لايه‌ن كهسوكارييهوه ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كرابوو، به‌ڵام كه‌سوكارى وتويانه ئێواره‌ى سێشه‌ممه له گۆڕهكهيدا ده‌نگى كۆچكردووه‌كه بيستراوه و داوايان له به‌رگرى شارستانى و ده‌زگا ئه‌منييه‌كان كردووه، گۆڕه‌كه هه‌ڵده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا ببنه‌وه ئايا له ژياندا ماوه ياخود نه‌ماوه.
له گۆڕستانى سهقڵاوى نزيك نه‌خۆشخانه‌ى رهمثاى حكومى به ئاماده‌بوونى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان و پزيشكى دادوه‌رى و كه‌سوكارى ژنه‌كه و ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيان گۆڕه‌كه ههڵدرايهوه.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌مووان دڵنيابوونه‌وه له مردنى ژنه‌كه، گۆڕه‌كه‌يان داپۆشييهوه.


