یه‌كه‌م سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ كوژرا
پنتاگۆن پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له نزیك مووسڵ پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و سه‌ربازه به‌هۆی بۆمبی چێندراوه‌وه برینداربووه و دواتر به‌هۆی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری، كه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به شوێنه‌ی رووداوه‌كه نه‌كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، پێی ناوه‌ته چواره‌م رۆژ و له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد.