پێشمه‌رگه په‌لامارێكی داعشى له رۆژئاوای كه‌ركووك تێك‌شكاند
K24 - هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، په‌لامارێكی داعشی له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك تێك‌شكاند، كه به نیازبوون له سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی گڕاو بده‌ن.
عه‌مید نازم هه‌ركی، فه‌رمانده‌ی لیوای 10ی پیاده‌ی هه‌ولێر، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 7ی ئێواره، چه‌كدارانی داعش به چوار ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه هاتن و ههوڵییاندهدا خۆیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێننه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوو له‌و ئۆتۆمبێلانه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه له دووره‌وه ته‌قێندراونه‌ته‌وه به‌ر له‌وه‌ی نزیكی سه‌نگه‌ره‌كان ببنه‌وه، دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌ش، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرانه ئامانج.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیانه‌كانی داعش كوژرانی نزیكه‌ی 15 چه‌كدار بێت.
راشیگه‌یاند ئێستا شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێهاتووه و سنووره‌كه‌ش ئارامه.