عەبادی فەرمان دەكات ھێز بۆ كەركووك زیاد بكرێت

K24 – ھەولێر

سەرۆكی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمان دەكات ھێزی زیاتر رەوانەی كەركووك بكرێت.

لە راگەیاندراوێكدا نووسینگەی حەیدەر حەبادی سەرۆكی گشتی ھێزە چەكدارەكانی عێراق بڵاوی كردەوە عەبادی فەرمانی كردووە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆرستان و پاراستینی رەوشی شارەكە ھێزی زیاتر رەوانەی شاری كەركووك بكرێت.

بەرەبەیانی رۆژی 21 ئەم مانگە ژمارەیەك چەكداری داعش لە شاری كەركووك پەلاماری چەند دامودەزگایەكی حكومیاندا، ھەرچەندە ھێزە ئەمنییەكان پێشمەرگە توانیان رووبەڕوویان ببنەوە، بەڵام ژمارەیەك لەو چەكدارانەی داعش خۆیان حەشاردا و تا درەنگانی شەو شەڕە تەقە لەنێو شاری كەركووك بەردەوام بوو.

ئەم فەرمانەی عەبادی لە كاتێكدایە جگە لەوەی ھێزی زیاتری پشێمەرگە لە ھەولێر و سلێمانی رەوانەی كەركووك كراوە، كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندە سەربازییەكانی ھێزی پێشمەرگە گەیشتنە شاری كەركووك و دڵنیاییان دایە خەڵكی شارەكە بۆ پاراستن سەروماڵیان.