51 گوند و شارۆچكه‌یه‌ك رزگار كراوه
ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌رتای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه تا ئێستا "51" گوند و شارۆچكه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی نوێترین زانیاری ئێستا هێزه‌كانی فیرقه‌ی 9 ی زرێپۆش و هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كردووه و چونه‌ته ناو قه‌زای حه‌مدانییه له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ.
سوپای عێراقی له باره‌ی پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش له باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ رایگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره شارۆچكه و گوندانه، له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا "473" چه‌كداری داعشیان كوشتووه،و شارۆچكه‌ی"به‌رتلله" كه ده‌كه‌وێته دووری "20" كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنترۆڵكراوه.
ئه‌و "51" گونده‌شی كه رزگار كراوون ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و هێڵ و میحوه‌رانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به ئاراسته‌ی موسڵ پێشڕه‌ویی تێدا ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه باكوور و رۆژهه‌ڵات و باشووری شاره‌ی موسڵه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی زانیارییه‌كانی ئه‌و پێشڕه‌وییانه‌ی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ی ئاماژه پێكردووه كه توانیوویانه "473" چه‌كداری داعش بكوژن و سه‌دان پێگه بكه‌نه ئامانج و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بته‌قێننه‌وه و پێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بكرێته ئامانج و له ناوببرێن،به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان نه‌كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسل له رۆژی دووشه‌ممه 17-10-2016 وه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.