سوپای عێراق گەیشتە ناو حەمدانیە

K24 - ھەولێر

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی رایگەیاند: "ھێزە عێراقییەكان چوونە ناو شارۆچكەی حەمدانیە و لە پێشڕەویدان بۆ ئەوەی شارەكە لە دەست چەكدارانی  داعش رزگار بكەن".

چەند رۆژێكە سوپای عێراق ھێرشی بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەمدانیەی لە باشووری رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ دەستپێكردووە.

لە 17 ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستیپكرد و تا ئێستا ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ژمارەیەك لەو ناوچانەیان رزگاركردووە كە لە پلانی ئۆپەراسیۆنەكەدا دیاركراوە.