سوپای عێراق چووە نێو شارۆچكەی تلكێف
K24 - تلكێف
چەكدار جەمال و بەرگەشت ئاكرەیی پەیامنێرانی كوردستان24 لەبەرەكانی شەڕ رایانگەیاند: "ھێزە عێراقییەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ رزگار كردنی شارۆچكەی تلكێف دەست پێكرد و كەمێك پێش ئێستا سوپای عێراق گەیشتە ناو شارۆچكەی تلكێف".
پەیامنێرانمان رایانگەیاند: "لە نێو گوندی فلفێل شەڕێكی سەخت بەڕێوە دەچێت و ھێزە عێراقییەكان لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنی گوندەكە لە دەستی چەكدارانی داعش".
لە لایەكی دیكەوە ئەمڕۆ سوپای عێراق گەیشتە ناو قەزای حەمدانیە بەپێی شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی، سوپا لە پێشڕەویدایە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەكە.







