عه‌بادی: دوای 25 ساڵ سوپای عێراق چووه ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند پاش 25 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار سوپای عێراق بۆ له‌ناوبردنی داعش له موسل به هاوكاری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چووه ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بادی له كۆنفرانسی سه‌حوه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش له نێوان سوپا و پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ شه‌ڕی موسڵ.
داواشی له توركیا و سعودیه و ووڵاتانی ئيسلامي كرد له شه‌ڕی دژی داعش هاوكاری له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به پێدانی چه‌ك كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداریكردنی هه‌ر جۆره هێزێكی وشكایی بیانی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ره‌تكرده‌وه.
لێدوانی عه‌بادی له كاتێك دایه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای عێراق به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بۆ گرتنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ردوو شارۆچكه‌ی حه‌مدانیه و تلكێف له باشووری رۆژهه‌ڵات و باكووری موسڵ ده‌ستیپێكرد.