به وێنه: ئه‌و داعشانه‌ی هه‌وڵیانداوه له كه‌ركووك رابكه‌ن كوژران
هێرشه‌كه‌ی داعش شكستیهێنا
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه پاش شكستهێنانی پیلانه‌كه‌یان له ناو كه‌ركووك مابوونه‌وه و هه‌وڵیانداوه له شاری كه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه و خۆیان له ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان رزگار بكه‌ن،كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه شه‌وی رابردوو له ناو شاری كه‌ركووكه‌وه هه‌وڵیانداوه هه‌ڵبێن، له ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان به رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه كوژراوون و ئێستا لاشه‌كانیان له ناو دۆڵ و ده‌شتاییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا به جێماوون.
ئه‌م وێنانه وێنه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشه كه شه‌وی رابردوو كراونه‌ته ئامانج و كوژراوون،هه‌روه‌ها سێ چه‌كداری دیكه‌یان به برینداری كه‌وتوونه‌ته گه‌مارۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و رێگای ده‌ربازبوونیان لێگیراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)