له گوندێكی خوارووی كه‌ركووك 10 چه‌كداری داعش گه‌مارۆدران
كێوماڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك بۆ كوشتنی چه‌كارانی داعش به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كه به نزیكه‌ی "10" چه‌كدار ئه‌ژمار ده‌كرێن،له گوندێكی خوارووی كه‌ركووك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی كه‌ركووكن به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 راگه‌یاند" ئه‌و چه‌كدارانه ئێستا له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه گه‌مارۆدراوون و رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان لێگیراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئه‌و چه‌كدارانه به‌شێكن له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش،كه پاش شكستهێنانی پیلانه‌كه‌یان له ناو شاری كه‌ركووك هه‌ڵاتوون و ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك كێوماڵێكی فراوانیان بۆ ده‌ستگیركردن و كوشتن‌یان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه خۆی یه‌كێكه له به‌شداربووانی ئه‌و كێوماڵه ئه‌وه‌شی گووت" له سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆوه توانیومانه زیاتر له 7 چه‌كداری هه‌ڵاتووی داعش بكوژین و ئێستاش بۆ كۆتاییهێنان به هه‌موو چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كان كێوماڵی ناوچه‌كانی خوارووی كه‌ركووك به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له قوتابخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی دۆمیز له خوارووی شاری كه‌ركووك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوه و تا ئێستا "4" له‌و چه‌كدارانه كوژراون و پێشبینی ده‌كرێت "8" چه‌كداری دیكه‌ی داعش له ناو ئه‌و قوتابخانه‌یه‌دا مابنه‌وه، به‌لام هه‌ر چوارده‌وری قوتابخانه‌كه گیراوه و هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و ته‌قه له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كه‌ن.