داعش هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ی ته‌قانده‌وه
ناوه‌كه‌یان گۆڕیبوو بۆ ئه‌لوارسین
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش ئه‌مرۆ شه‌ممه هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یان له شاری موسل ته‌قاندووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له دانیشتووانی شاری موسڵ زانیارییه‌كانی به میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان داوه و رایگه‌یاندووه"چه‌كدارانی داعش سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هوتێل"نه‌ینه‌وا ئۆپرێ" ی له شاری موسڵ ته‌قاندووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته رۆخی رووباری دیجله له به‌ری ده‌سته چه‌پی شاره‌كه.
خه‌ڵكی موسڵ هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و گوتوویانه" ئه‌و هوتێله پێنج ئه‌ستێره‌یه و له "11" نهۆم پێكهاتووه،به‌ڵام ئه‌مرۆ چه‌كدارانی داعش به به‌رمیلی پڕ "تی ئێن تی" هوتێله‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له ناو هوتێله‌كه دایانناوه به ته‌واوی خاپوور بووه و رووخاوه.
ئه‌و شاهیدحاڵانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه چه‌كدارانی داعش دوای داگیركردنی شاره‌كه له ساڵی 2014 ناوی هوتێله‌كه‌یان له "نه‌ینه‌وا ئۆپرێ" وه گوڕیبوو بۆ "ئه‌لوارسین" و وه‌ك باره‌گا و ناوه‌ندی بڕیاردانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌كارهێنراوه.