به وێنه: داعشێك ده‌ستگیركراوه
له گه‌ڕه‌كی دۆمیز گرتوویانه
K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌ی یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بڵاوده‌كرێته‌وه كه دوێنێ له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ی داعشدا په‌لاماری شاره‌كه‌یاندا و چه‌ند شوێن و باڵه‌خانه‌یه‌كی ناو كه‌ركووكیان داگیر كردبوو.
وێنه‌ی ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش له‌و كاته‌دا گیراوه كه له لایه‌ن هێزه منییهكانهوه براوه‌ته بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه و به شێوه و جل و به‌رگ و رووخساریدا دیاره، له‌و عه‌ره‌بانه‌ی شاره‌كه‌یه كه هاوكاری هێنانی ئه‌و چه‌كداره ده‌ره‌كیانه‌ی داعشیان كرد و له شاری كه‌ركووكدا پشێوویان نایه‌وه و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی سڤیل و كارمه‌ندی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان شه‌هید كرد.
ئه‌و چهكدرانهی داعش تا ئێستا زۆرینه‌یان كوژراوون و چه‌ند كه‌سێكیشیان ده‌ستگیر كراوه‌ن و گه‌ڕان و كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و ناو شاری كه‌ركووكیش بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌كانی داعش له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌ر ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كان كوژران
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)