مه‌كگورك بایه‌خی ستراتیژیی هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
برێت مه‌كگورك رایگه‌یاند سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما پێداگری له‌سه‌ر پشتگیریی واشنتۆن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی پشتگیری سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه خسته‌ڕوو، كه ئۆباما پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م پشتگرییه ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌كگورگ ئاماژه به گرنگی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مریكا كرد و تیشكی خسته سه‌ر قوربانیدانی هێزی پیشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له شه‌ڕی دژی داعش و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی.
دوا قوناغی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و ره‌وشی به‌ره‌كانی جه‌نگ له پارێزگای نه‌ینه‌وا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداو چه‌ندین پرسی دیكه‌یان خستووه‌ته به‌ر باس و گفتوگۆ.