داعش مه‌لایه‌كی كوشتووه
له ناو وێسگه‌ی كاره‌بای دوبز بووه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش رۆژی هه‌ینی رێككه‌وتی 21-10-2016 له‌وكاته‌ی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر وێسگه‌ی كاره‌بای دوبز،ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌یان كوشت، له نێویاندا مامۆستایه‌كی ئاینی هه‌یه كه پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی"الرحمن" بووه له قه‌زای دوبز.
وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و زانیارییه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و مامۆستا ئاینییه ناوی"شێخ قه‌حتان حه‌بیب" و به "ئه‌بو حه‌مزه" ناسراوه، یه‌كێك له قوربانییه‌كانی په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێی داعش بووه بۆ سه‌ر قه‌زای دوبز و له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه له‌گه‌ڵ "12" كه‌سی دیكه كوژراووه.

شێخ قه‌حتان حه‌بیب ناسراو به ئه‌بو حه‌مزه