كۆسرەت رەسوڵ: شكست بە پیلانكەی داعش ھێنرا و خەونەكەیان لە گۆڕنرا
"به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه كه‌ركووك هێڵی سوورى خه‌باتى كوردایه‌تى بووه"
K24 – ھەولێر
لە پەیامێكدا بۆ خەڵكی كەركووك لەبارەی پەلاماردانی ئەو شارە لەلایەن داعش كۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت: "به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه كه‌ركووك هێڵی سوورى خه‌باتى كوردایه‌تى بووه‌و ده‌یان و سه‌دان قوربانى له‌پێناو دراوه‌و له‌پێناو پاراستنیشیدا ئاماده‌ین قوربانى تریش بده‌ین".
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا كۆسرەت رەسوڵ دەڵێ: "له قاره‌مانێتییه‌كى بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شكست به پیلانه‌كه‌یان هێنراو خه‌ونه‌كه‌یان له گۆڕ نرا، تیرۆرستان و تاریكپه‌رستان و دوژمنانى كوردیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز رێگا ناده‌ین خه‌ونى گڵاویان بێته‌دی و هیچ بستێكى خاكى كوردستانیان بكه‌وێته ده‌ست".
ھەر ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بۆ خەڵكی كوردستان رایگەیاند: "هەر لە سەرەتای پەلامارەكەی رۆژی هەینی بە وردی بەدواداچوونم بۆ دۆخەكە كردووە و بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێم و پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیم ڕاسپاردووە كە بە پەلە كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكەن و ئەو بەڕێزانە دەستەڵاتی تەواویان هەیە كە رێوشوێنی پێویست بۆ پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنیی شارەكە و سنووری پارێزگای كەركووك بگرنە بەر".
دەقی پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌رى خۆڕاگری كوردستان
دواى هه‌وڵێكى شكسختواردووى تاریكپه‌رستان و تیرۆرستان، كه هه‌وڵیاندا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند شوێن و دام و ده‌زگایه‌كى شارى كه‌ركووكدا بگرن و ئارامى شاره‌كه تێك بده‌ن، له قاره‌مانێتییه‌كى بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شكست به پیلانه‌كه‌یان هێنراو خه‌ونه‌كه‌یان له گۆڕ نرا، به پێویستى ده‌زانم لێره‌وه وێڕاى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان سوپاسی خه‌ڵكى قاره‌مان و خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ری شارى كه‌ركووك، هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، هێزى هاوپه‌یمانان، رێكخستنه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له كه‌ركووك، تیمه‌كانى ته‌ندروستى و سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه به‌شداربوون له تێكشاندن و له‌باربردنى خه‌ونى تاریكپه‌رستان، كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به خوێنى ده‌یان رۆڵه‌ى قاره‌مان و تێكۆشه‌ر هاته‌دی و خوێن و ژیانى خۆیان كرده قوربانى پاراستنى كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان، لێره‌شه‌وه داواكارم له‌خواى گه‌وره شیفاى به‌په‌له‌ى سه‌رجه‌م برینداران بدات و شه‌هیدانیش به‌به‌هه‌شتى به‌رین شادبكات و سه‌بوورى هه‌موو لایه‌كمان بدات.
خه‌ڵكى خۆڕاگری كه‌ركووك...
به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه كه‌ركووك هێڵی سوورى خه‌باتى كوردایه‌تى بووه‌و ده‌یان و سه‌دان قوربانى له‌پێناو دراوه‌و له‌پێناو پاراستنیشیدا ئاماده‌ین قوربانى تریش بده‌ین، تیرۆرستان و تاریكپه‌رستان و دوژمنانى كوردیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز رێگا ناده‌ین خه‌ونى گڵاویان بێته‌دی و هیچ بستێكى خاكى كوردستانیان بكه‌وێته ده‌ست.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری یه‌كه‌مى سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
22/10/2016