عه‌بادی وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌داته‌وه.
عه‌بادی له كۆنفرانسی سه‌حوه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ عه‌ربی سونه ده‌گرین، بۆ ئه‌و كاته داعش هاته ناو موسڵ هه‌ڵوێستیان نه‌بوو. ئه‌نقه‌ره له كاتی خۆی هیچ یارمه‌تی عێراقی نه‌دا و ئێستاش ده‌یهه‌وێ له عێراق زیاتر جێگیر ببێت".
لێدوانی عه‌بادی چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی دێت كه ئه‌ردۆغان رۆژی 17 تشرینی یەكەم له وته‌یه‌كدا له كۆنفرانسی مافی نێوده‌وڵه‌تی له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: " توركیا له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ نامێنێته‌وه، ئێمه له‌ناو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و له‌سه‌ر مێزی دانوستانیش ده‌بین".
له شوینێكی تر گوتبووی عێراق به ته‌نیا ناتوانێ موسڵ كۆنترۆڵ بكات و پێداگری له‌سه‌ر پێویستی به‌شداریكردن توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ كرد بۆ پاراستنی توركمان و عه‌ره‌بی سونه به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقی.