چه‌كدارانی داعش له‌م شوێنه‌وه هاتنه ناو كه‌ركووك
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی : دزه‌كردنی تیرۆریستانی داعش له ئه‌نجامی بۆشایی بووه له محوه‌ری داقوق - به‌شیر
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌باره‌ی دزه‌كردنی دوێنێی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاشكرای كرد، لێکۆلینەوەکان دەستی پێ کردووە و زانیاریی سەرەتایی هەن کە دزهكردنهكهی تیرۆریستانی داعش بۆ ناو كه‌ركووك له ئه‌نجامی ئه‌و بۆشاییه بووه، كه له محوه‌ری داقوق - به‌شیر هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند، به سوود وه‌رگرتن له‌و بۆشاییه‌ی کە زیاتر لە چوار كیلۆمه‌تر له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژ به تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی داقوق - به‌شیر هه‌یه کە دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش به هاوكاری شانه نووستووه‌كانی ناو شاری كه‌ركووك و هەندێک لەو ئاوارانه‌ی به‌م دواییه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشەوە هاتنه ناو شاره‌كه ، توانیان په‌لاماری چه‌ند شوێنێك بده‌ن و ئاژاوه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، كه دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان لێیان هاتنه ده‌ست و توانیان زۆریان لە ناو ببەن و رەوشکە کۆنترۆل بکەن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و لە رۆژانی داهاتوو وردەکاری ئەم دزەکردنە بۆ هاولاتیان ڕوون دەکرێتەوە
. دوێنێ هه‌ینی داعش له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی یه‌كی حوزه‌یران و ئه‌سره‌و مه‌فقودین و تسعین و دۆمیز په‌لاماری چه‌ند شوێنێكی له سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك دا و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی له هۆتێل سنوبه‌ر و هۆتێلی مه‌جیدیه و هۆتێل جیهاد و مزگه‌وتێكی گه‌ڕه‌كی دۆمیز جیگیر بوون، به‌چه‌كی قه‌ناس ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیان ده‌كرد، به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دۆخەکە کۆنترۆلکرایەوە و ئەمرۆش کێوماڵکردنی گەرەکەکانی باشووری کەرکووک بەردەوام بوو و زۆربەی ئەو تیرۆریستانە کوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه،ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش زیاتر له "100" كه‌س بوون و له ناو شاریشدا كه‌سانێك هاوكارییان كردن و ده‌ستیان به سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌زگا و باڵه‌خانه‌ی شاره‌كه‌دا گرت و ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان ده‌كرد و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك و هاوڵاتیانی سڤیلی شه‌هید كران و زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كوژران كه هاتبوونه شاره‌كه‌وه.