مه‌كگۆرك بۆ كوردستان 24: پشتيوانى ئاسمانى بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
راشيگه‌ياند، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش برێت مه‌كگۆرك تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، گه‌لى كوردستان دڵنيا ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مريكا پشتيوانى ئێوه‌يه و پاڵپشتى ئاسمانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
مه‌كگۆرك بۆ كوردستان 24 راشيگه‌ياند، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: پێشمه‌رگه وه‌ك پاڵه‌وان شه‌ڕى داعش ده‌كات و شه‌ڕى مووسڵ به‌م زووانه كۆتايى نايه‌ت.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته هه‌موو لايه‌ك هه‌ماهه‌نگى زياتر بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و مه‌ترسييه‌كانى.
هه‌روه‌ها گوتى: هيوادارم هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ولێر و واشنتن زياتر بێت.
سه‌باره‌ت به پشتيوانى ئاسمانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، برێت مه‌كگۆرك گوتى: پاڵپشتى ئاسمانى ئه‌مريكا بۆ پێشڕه‌وييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و هيوادارم هه‌موو جيهان له رۆڵى پێشمه‌رگه تێبگات.