توێژینه‌وه‌یه‌ك: میدیای داعش پووكاوه‌ته‌وه
"خه‌لافه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی داعش" كۆتایی پێدێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بنكه‌ی ئه‌كادیمی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، میدیای داعش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت روو له كزییه و میدیای داعش گه‌ڕاوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه هێشتا رێكخراوه‌كه له سووریا بوو.
توێژینه‌وه‌كه له ژێر ناوی "په‌یوه‌ندییه‌كه پچڕاCommunication Breakdown"ه، دانیال میلتۆن، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه، تایبه‌ته به لایه‌نی میدیای رێكخراوه‌كه، میدیای داعش له ناوه‌ڕاستی 2015 له لووتكه دابووه و له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی، گه‌یشتووه‌ته سه‌ر سفر.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی تایبه‌تی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كه 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستیپێكرد، رێكخراوی داعش، ته‌نها یه‌ك گرته ڤیدیۆیی پرۆپاگه‌نده‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، تا ئێستا رێكخراوی داعش له عێراق، زیاتر له 30%ی خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و سه‌رچاوه داراییه‌كه‌شی روو له وشكبوونه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری كێڵگه و بیره نه‌وته‌كان، له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه‌دا نه‌ماون.
لێكۆڵینه‌وه‌كه، تایبه‌ته به دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆری ئه‌مساڵ ئه‌نجامدراوه.
بۆ بینینی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه، كرته لێره بكه.