داعش به دووكه‌ڵی ژه‌هراوی به‌ره‌نگاری پێشڕه‌وی هێزه‌كانی عێراقی ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به سه‌دان هاوڵاتی عێراقی له كاریگه‌رییه‌كانی گازێكی ژه‌هراوی چاره‌سه‌ركران، پاش ئه‌وه‌ی كه ئاگر به‌ردرایه كارگه‌یه‌كی كبریت له میانه‌ی شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش له نزیك موسڵ.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند چه‌كدارانی داعش ئاگریان به‌ردایه كارگه‌كه، له‌كاتێكدا رایان ده‌كرد و هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌ره‌و شاری موسڵ پێشڕه‌وییان ده‌كرد.
به‌پیی هه‌واڵێكی بی بی سی، رۆژی شه‌ممه، ماسكی پێویست درایه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك له موسڵ كه با دوكه‌لی ژه‌هراوییه‌كه به‌ره‌و لای ئه‌و ده‌برد.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند 1000 كه‌سی تر له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م گازه ژه‌هراوییه چاره‌سه‌ر كراون.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق، قوسه‌ی حه‌مید كازم به ئاژانسی فرانس پرێسی رایگه‌یاند دوو هاوڵاتی به‌هۆی ئه‌و دووكه‌ڵه گیانیان له ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.