كۆبوونەوەی بارزانی و كارتەر دەستیپێكرد
K24 – ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا كرد و ئێستا كۆبوونەوەی نێوان بارزانی و كارتەر دەستیپێكرد.
بە گوێرەی زانیارییەكان سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی شەڕی داعش و ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ دەكەن.
ئەمڕۆ ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگری ئەمریكا بە سەردانێك لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەلایەن سەرۆكی حكوومەت و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
وهزیرى بهرگرى ئهمریكا ئاشتۆن كارتهر كه دوێنێ شهممه 22ى تشرینى یهكهم/ ئۆكتۆبهرى 2016، گهیشته بهغدا، و رایگهیاند به سهركهوتنى ئۆپراسیۆنى موسڵ گهشبینه.
سەردانی كارتەر بۆ ھەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكردووە و ھێزی پێشمەرگە چەند ناوچەیەكی لە دەستی داعش رزگاركردووە.