داعش 16 كه‌س له پردێكی موسڵ هه‌ڵده‌واسێت
K24 – هه‌ولێر
داعش 16 هاووڵاتی سڤیل له موسڵ به هه‌ڵواسینیان له پردێكی به‌رزی ناو شار له سێداره‌یان ده‌دات.
ئاژانسی سپوتنیكی روسی، به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند داعش 16 هاوڵاتی له سێداره داوه كه هه‌موویانی به سێیه‌م به‌رزترین پردی ناو شار هه‌ڵواسیوه.
سێداره‌دانی ئه‌و 16 هاووڵاتییه پاش ئه‌وه‌ی دێت كه 284 كه‌سی دیكه له‌ماوه چه‌ند رۆژی رابردوو كوشتووه، 60 له‌وان ته‌مه‌نیان له خواره‌وه‌ی 14 ساڵی بووه و دانیشتووی گوند و ناحیه‌كانی باكووری رۆژئاوای موسڵ بوون، له‌وانه گوندی زاویه.
ده‌ستپێكردنی كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل له لایه‌ن داعش پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی به پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ كرد و له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی باشوور، رۆژهه‌ڵات و باكووری موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه و نزیكی شاری موسڵ بوونه‌ته‌وه.