5 ئەمیری داعش لە باشیك كوژران
كوردستان24 زیانەكانی ئەمڕۆ داعش بڵاو دەكاتەوە
K24 – ھەولێر
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرانی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە لە میحور باشیك 5 ئەمیری داعش و 11 چەكداری دیكەی ئەو رێكخراوە كوژراون.
ئەو ئەمیرانەی كە ئەمڕۆ لە باشك كوژراون ئەمانەن ( ئەبوفاروق بەرپرسی میحوەری باشیك و ئەبوناسر، ئەبو حەسەن، ئەبوكرار، ئەبو عەبدولرحمان كە ھەرچواریان بەرپرسی مەفرەزەكانی داعش بوون لەمیحوەری داعش.
ھەر لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك، تا ئێستا 8 ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژكراوی داعش تەقێندراونەتەوە و 3 ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراو كراونە ئامانج، ھەروەھا 11 چەكداری داعش كوژران".
پەیامنێرانمان ئەوەیان خستەڕوو، پێشمەرگە لە میحوەری باشیك لە پێشڕەویدایە و 5 گوند و رووبەرێكی فراوانی ناوچەكە لە دەستی داعش رزگاركراون و ئێستا تیمەكانی ئەندازیاری سەرقاڵی پوچەڵكردنەوەی بۆمبە چێنراوەكانن لەو ناوچانەی ئازادكراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو قۆڵەوە لە نزیك باشیك لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر بنكە و مۆڵگەكانی داعش دەستپێکرد.