ئاڵا تاڵه‌بانی: مالیكی پیاوی ده‌وڵه‌ته
رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بۆوه
K24 - هه‌ولێر:
ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ وێبسایتی "الغد پرێس"ی عێراقی، رایگه‌یاند، مالیكی پیاوی ده‌وڵه‌ته و له رابردوودا رۆڵی له دابینكردنی سه‌قامگیری له عێراقدا هه‌بووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، مالیكی له‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بووه، به ئه‌جێنداری ده‌ره‌كی هه‌وڵدراوه لاواز بكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویه‌تی رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مالیكی رووانگه‌یه‌كی روونی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هه‌بوو و پیاوی ده‌وڵه‌ته به هه‌موو مانایه‌ك، تا ئێستاش به‌بێ بوونی هیچ پۆستێك خزمه‌ت ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه نووری مالیكی، له‌سه‌ر پێشنیازی هه‌ریه‌ك له عادل موراد و له‌تیف ره‌شید، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی و پێشتریش شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و مه‌حموود سه‌نگاوی، له باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، ئه‌و دوو به‌رپرسه‌یان به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه ئه‌و پێشنیازه‌یان داوه‌ته مالیكی.