راگهيهندراوێك له فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانهوه
فهرماندهيى گشتيى هێزى پێشمهرگهى كوردستان له راگهيهندراوێكى سهربازيدا ئهنجامى ئۆپراسيۆنى ئهمڕۆى هێزى پێشمهرگهى راگهياند.
K24 – ههولێر:
فهرماندهيى گشتيى هێزى پێشمهرگهى كوردستان له راگهيهندراوێكى سهربازيدا ئهنجامى ئۆپراسيۆنى ئهمڕۆى هێزى پێشمهرگهى راگهياند.
دهقى راگهيهندراوهكه
نزیکەی کاتژمێر 12:00 لە رۆژی یەکشەممە رێککەوتی 23ی ئۆکتۆبەری 2016، هێزەکانی پێشمەرگە توانییان ئامانجە سەرەکییەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا لە نزیک بەعشیقە لە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ بەدەستبهێنن، کە بریتیبوو لە گەمارۆدانی 8 گوند بە رووبەری نزیکەی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشە.
ئەم سەرکەوتنە خێرا و مەزنە لە پێش کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەدەست هات، ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە بە کەمتر لە 9 کیلۆمەتر لە دەوروبەری موسڵ جێگیر بوونە و، نزیکەی کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ پێشمەرگە لە هەردوو قۆڵی رۆژهەڵات و رۆژئاوای بەعشیقە لە باشووری بەعشیقە، بەیەک گەیشتنەوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەم گوندانە گەمارۆ دران: بیر حەلان، فازلییە، عومەر قاپچی، کانونی، بەهزان، خراپ دەلیل، تیز خرابی بچوک و تیز خراپی گەورە. هەروەها هێزەکانی پێشمەرگە توانییان رووبەرێکی فراوانی رێگەی سەرەکی بەعشیقە - موسڵ کۆنترۆڵ بکەن، بەمەبەستی کەمکردنەوەی جووڵەی تیرۆریستانی "داعش" و رێگریکردن لە گەیشتنی هێزی پاڵپشتی بۆیان.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەلای کەمەوە هەشت ئۆتۆمۆبێل و سێ ماتۆڕسکیلی بۆمبڕێژکراوی "داعش" تێکشکێنران، سێ لەو ئۆتۆمبێلانە بەهۆی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە تەقێنرانەوە. هەروەها دەیان تیرۆریستی "داعش" کوژران، لەنێویاندا پێنج لە گەورە بەرپرسانیان بوو، کە ئەمانەن: ئەبو فاروق (ئەمیری داعش لە بەعشیقە)، ئەبو نەسڕ، ئەبو کەرال، ئەبو حەسەن و ئەبو عەبدولڕەحمان.
لە هەر گۆڕانکاری و پێشهاتێکی نوێ، زانیاری نوێتر بڵاو دەکرێتەوە. وێنەکان لە ئەکاونتی تویتەر بەم ناونیشانە (@GCPFKurdistan) دەست دەکەون، بە بەکارهێنانی هاشتاکی #FreeMosul
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئیمەیلە بکەن: [email protected]