وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى پێوه‌ره گشتييه‌كانى كارى په‌يامنێرى جه‌نگى راده‌گه‌يه‌نێت
كه‌ناڵه‌كان كار به پێوه‌ره گشتييه‌كانى كارى په‌يامنێرى جه‌نگى بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا كه كه ئاراسته‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كردووه، داوايكردووه، كه‌ناڵه‌كان كار به پێوه‌ره گشتييه‌كانى كارى په‌يامنێرى جه‌نگى بكه‌ن.
نووسراوه‌كه ژماره 1463ى رۆژى 23ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ى به‌سه‌ره‌وه‌يه و وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه و تێيدا به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتيى راگه‌ياندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه ژماره‌يه‌ك خاڵى وه‌ك بنه‌ماى كارى په‌يامنێرى جه‌نگى ده‌ستنيشانكردووه.
پێوه‌ره گشتييه‌كانى كارى په‌يامنێرى جه‌نگى:
1.ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتيى نيشتمان و پاراستنى وره و گيانى به‌رگرى پێشمه‌رگه و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك له پێشه‌وه‌ى هه‌موو پرسهكاندايه.
2.دووركه‌وتنه‌وه له هاندانى توندڕه‌وى و ده‌مارگيرى نه‌ته‌وه‌يى و مه‌زهه‌بى به پێچه‌وانى ميدياكانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به ميدياى فه‌رمى ده‌وڵه‌تى عێراقيشه‌وه كه خۆى له تۆڕى راگه‌ياندنى عێراق ده‌بينێته‌وه.
3.خۆپاراستن له رووماڵكردنى زانيارييه سه‌ربازييه‌كانى تايبه‌ت به ژماره‌ى پێشمه‌رگه و جۆرى چه‌ك و شوێنى جوگرافى باره‌گا هه‌ميشه‌ييه‌كان. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌يه نه‌بادا دوژمنانى كوردستان له‌و ديوى سنووره‌وه ئه‌م زانيارييه سهربازييانه بقۆزنه‌وه.
4.له كاتى رووماڵى راسته‌وخۆى به‌ره‌كانى جه‌نگا پێويسته په‌يامنێرانى جه‌نگ خۆيان له كۆكردنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بپارێزن و هه‌وڵده‌ن گردبوونه‌وه له ده‌ورى مايك و كامێرهكانيان درووست نه‌كرێت چونكگه رووماڵى راسته‌وخۆ باش‌ترين رووماڵ و رهسهدى سه‌ربازييه بۆ دوژمنانى ئه‌و ديو سنوورى كوردستان.
5.بۆ رووماڵكردنى رووداوه‌كانى به‌ره‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر په‌يامنێرانى جه‌نگ پێويسته هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه مه‌يدانييه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆليس بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى سه‌لامه‌تى ميدياكارانه هه‌روه‌ها پێويسته هێزى پێشمه‌رگه‌ش له كاتى پێويستدا هاوكارى په‌يامنێرانى جه‌نگ بكات به تايبه‌تى له كاتى پێكان و زامداربوون يان ونبوون و جێ‌مان له شه‌ڕگه‌دا.
6.دابينكردنى كهلو په‌لى پهيوهنديكردن و سه‌لامه‌تى بۆ ميدياكاران وه‌كو (كاله و پۆستاڵى گونجاو، كڵاو و خوده‌ى ئاسن، ئێلهگى گولهبهند، مه‌تاره‌ى ئاو و خواردنى قوتوكراو، نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه، قيبله‌نما و هه‌ندێك داوو و ده‌رمانى فرياكه‌وتنى خێرا).
7.پێويسته هه‌موو ئه‌و ميدياكارانه‌ى كه وه‌كو په‌يامنێرى جه‌نگ له لايه‌ن ميدياكانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه‌سانێك بن مه‌رجى دلێرى و له‌شساغى و وريايى و خێرايى له بڕياردانى تێدا بێت هه‌روه‌ها كه‌سێك بێت بتوانێت له بار‌و دۆخى تايبه‌ت و ناله‌باردا كار بكات.
8.پێويسته په‌يامنێرى جه‌نگ پێشتر خولى مه‌شق و راهێنانيان بۆ بكرێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانى جل‌و به‌رگ و كه‌لوپه‌لى سه‌لامه‌تى و فرياكه‌وتنى خێرا و هه‌ڵبژاردنى سهلامهترين شوێن بۆ رووماڵكردنى رووداوه‌كان، چونكه گه‌ياندنى زانيارى و هه‌واڵى درووست چه‌ند گرنگ بێت ژيان و سه‌لامه‌تى ئه‌وانيش ده ئه‌وه‌نده گرنگتره.
9.داواكارين له ده‌زگاكانى راگه‌ياندن و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى خۆيان و ده‌زگا و لاپهڕهكانيان دوور بپارێزن له‌و گرته و ديمه‌نه سامناكانهى كه سه‌ربڕين و گولهبارانكردن و توندوتيژى له راده‌به‌ده‌رى گرووپه تووندڕه‌وه‌كانى تێدايه چونكه ئامانجى تيرۆريستان له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ديمه‌نانه درووستكردنى دڵه‌ڕاوكێ و تۆقاندنى خه‌ڵك و كوشتنى ئيراده‌ى بهرگريكردنيانه.
10.له‌كاتى ديلكردنى يان ده‌ستبه‌سه‌ركردنى په‌يامنێرى جه‌نگ پێويسته ده‌زگاكان به هاوكارى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ئاگادارى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى (ICRC) بكه‌نه‌وه.