نوێترين زانيارى له باره‌ى سێ چه‌كداره گهمارۆدراوهكهى له‌يلان
هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆيان دان و دوانيان خۆيان ته‌قانده‌وه و يه‌كێكيان هێشتا له ژێر گهمارۆدايه.
K24 – هه‌ولێر:
سێ چه‌كدارى داعش، دواى ئه‌وه‌ى پيلانى په‌لاماره‌كه‌يان بۆ سه‌ر كه‌ركووك شكستيهێنا بۆ خۆده‌ربازكردن خۆيان گه‌ياندبووه گوندى عهبادانى سه‌ر به له‌يلان و له‌وێش هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆيان دان و دوانيان خۆيان ته‌قانده‌وه و يه‌كێكيان هێشتا له ژێر گهمارۆدايه.
كاتژمێر 03:00ى به‌ره‌به‌يانى رۆژى هه‌ينى 21ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش دزه‌يان كرده ناو كه‌ركووكه‌وه و ده‌ستيان به‌سه‌ر چه‌ند بينايه‌كى شاره‌كه‌دا گرت و له به‌رامبه‌ريشدا هێزى پێشمه‌رگه و هاووڵاتيانى خۆبه‌خشى شاره‌كه لێيان هاتنه ده‌ست و توانيان شكست به پهلامارهكهى داعش بهێنن.
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعشدا كه په‌لامارى شارى كه‌ركووكيان دابوو، تا كاتژمێر 09:30ى شه‌وى هه‌ينى به‌رده‌وام بوو، ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه خۆيان حه‌شاردابوو، په‌ڕاگه‌نده بوون و هێزه ئه‌منييه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه و هاووڵاتيانى خۆبه‌خش راوهدوويان ده‌نێن.
سێ له‌و چه‌كداره راكردووانهى داعش ئه‌مڕۆ له گوندى عهبادانى سه‌ر به ناحيهى لهيلانى خۆرهه‌ڵاتى كه‌ركووك گه‌مارۆ دران.
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى قه‌زا و ناحييه‌كانى كه‌ركووك سه‌رحه‌د قادر، تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، دوان له‌و چه‌كدارانه ناچار كران خۆيان بته‌قێننه‌وه و چه‌كدارى سێيه‌ميشيان گه‌مارۆ دراوه و چاره‌نووسى هاوشێوه‌ى چاره‌نووسى پهلاماردهرهكانى ديكه ده‌بێت.