سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار نييه و وه‌زاره‌تى ناوخۆ مه‌رجه‌عمانه
رێككه‌وتنى نێوان گۆڕان و يه‌كێتى, رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئازاد محه‌ممه‌د، سه‌ر به يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، وه‌زاره‌تى ناوخۆ مه‌رجه‌عى پارێزگاى سلێمانييه و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار نييه و تا ئێستاش ئاسۆ فه‌ره‌يدوون پارێزگاره.
رێككه‌وتنى نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان, رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه و دواى ئاڵوگۆڕى پۆسته‌كان و ده‌ستبه‌رداربوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا بۆ يه‌كێتى تا له به‌رامبه‌ردا پۆستى پارێزگار وه‌ربگرێت, تا ئێستا ناوبراو هيچ پۆستێكى پێ نه‌دراوه و له رووى ياساييه‌وه هێشتا ئاسۆ فه‌ره‌يدوون پارێزگاره.
له نوێترين پێشهاتى ئه‌و پرسه‌دا, شوێنگره‌وه‌كه‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا, ئازاد محه‌ممه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له میانی لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له رووی یاساییه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ مه‌رجه‌عی پارێزگاری سلێمانیه بۆیه مادام دان به پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت نانێت كه‌واته جێگری پارێزگاری سلێمانی ناتوانێت به‌ناوی پارێزگار به وه‌كاله‌ت نوسراو بكات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له نوسراوێكدا رایگه‌یاند "كه كار به نوسراوه‌كانی سه‌ردار قادر جێگری پارێزگار ناكرێت به وه‌كاله‌ت و تا ئێستاش،(د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون)پارێزگاری شه‌رعی سلێمانیه."
ئازاد محه‌ممه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له میانی لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له ڕووی یاساییه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ مه‌رجه‌عی پارێزگاری سلێمانیه بۆیه مادام دان به پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت نانێت كه‌واته جێگری پارێزگاری سلێمانی ناتوانێت به‌ناوی پارێزگار به وه‌كاله‌ت نوسراو بكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌دا, به‌رپرسانى گۆڕان رايده‌گه‌يه‌نن نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سياسييه و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاره.
ڕۆژی 25ى ئاب/ئۆگستى 2016 به‌پێی ڕێكه‌وتنێكی سیاسی پێش وه‌خته‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ئاڵوگۆڕكرا،هه‌رچه‌نده به‌پێی هه‌مان ڕێكه‌وتن و له هه‌مانكاتدا پۆسته‌كان ئاڵۆگۆڕ كران، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی(كه له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه ده‌ڵێت هەتا ئێستا د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری شه‌رعی سلێمانیه چونكه له ناو ئه‌نجومه‌ن ههڵبژێردروه و داوای به‌خشینی كردووه به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌خشینی بۆ ده‌رنه‌كراوه ،جگه له‌وه‌ی كاروباره یاسایی و ئیدارییه‌كانی بوون به پارێزگاری سلێمانی ته‌واو نه‌بووه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و دۆسیه‌یه خهوێندراوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتيشی"د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی نییه. له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی پێشتر باسم كرد."
ناوبراو گوتیشی "ئاسۆ فه‌ره‌یدوون تا ئه‌وكاته‌ی مه‌رسومی به‌خشین له پۆسته‌كه‌ی بۆ دهردهچهت هه‌ر پارێزگاره و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش تا مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك پارێزگار له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رنه‌چێت نابێته پارێزگار، سه‌ردار قادریش له‌به‌ر نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناتوانێت به‌ناوی پارێزگار به وه‌كاله‌ت نوسراو ده‌ربكات".
له‌باره‌ی یاسایی بونی پۆسته‌كه‌ی خۆی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه له هه‌مان كاتی دیاریكردنی پارێزگاری سلێمانی وه‌ری گرت، ئازاد محه‌ممه‌د گوتی: "ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵكه و راسته‌وخۆ من له ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌ڵبژێردراوم و مه‌رجه‌عی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خوی ئه‌نجومه‌نه كه ئه‌و متمانه‌یه‌یان به من دا".
سه‌رچاوه: به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مريكا