میری پێشووتری قه‌ته‌ر كۆچی دواییكرد
K24 - هه‌ولێر:
شێخ خه‌لیفه بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری پێشووتری قه‌ته‌ر له ته‌مه‌ن 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شێخ خه‌لیفه بن حه‌مه‌د بن عه‌بدوڵڵا بن قاسم بن محه‌مه‌د ئال سانی، شه‌شه‌می میری قه‌ته‌ر و له ساڵی 1932 له دایكبووه.
له سه‌رده‌می شێخ احمد بن عه‌لی، وه‌ك جێنشینی دیاریكراوه، دواتر له 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1972، كوده‌تای سپی به‌سه‌ر ئامۆزاكه‌یدا كرد و بووه میری قه‌ته‌ر.
دوای شێخ خه‌لیفه، حه‌مه‌دی كوڕ له 27ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1995 كوده‌تای به‌سه‌ر باوكی‌دا كرد و بووه میری حه‌وته‌می قه‌ته‌ڕ، تاكو 25ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2013، له عه‌رشی میری هاته خواره‌وه و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی كوڕ، بووه میری قه‌ته‌ر و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
