په‌رله‌مانی عێراق پۆستی چوار وه‌زاره‌ت یه‌كلا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
پەرلەمانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا پرسی پاڵێوراوانی پۆستی چوار وه‌زاره‌ت تاوتوێ دەکات.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند بڕیارە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران له کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاماده بێت كه تایبه‌ته به گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چوار پاڵێوراوی پۆستی وەزارەتەکانی بەرگری، پیشەسازی، بازرگانی و ناوخۆ".
فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیکی رایگه‌یاند پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بۆ قاسم ئەعرەجی سەرکردە لە رێکخراوی بەدر یەکلایی بۆتەوە، بەڵام لەلایەن سەدرییەکانەوە رەت دەکرێتەوە.
وه‌زیری پێشووی به‌رگری، خالید عوبێدی مانگی رابردوو به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لادرا.
وه‌زیری پێشووی ناوخۆ، محه‌مه‌د غه‌بان پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا له سه‌ره‌تاكانی مانگی ته‌موزی رابردوو ده‌ستی له‌كار كێشا.