شوێنی به‌غدادی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
پنتاگۆن ده‌یان شاره‌زا ده‌نێرێته عێراق
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا""پنتاگۆن" ده‌یان كه‌سی شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند ده‌نێرێته عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌مریكا بكه‌ن له هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه گرنگانه‌ی له شه‌ڕی موسڵدا ده‌ست ده‌كه‌ون و سوودی لێوه‌ربگیرێت بۆ پلاندانان و هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌ققه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش له سووریا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له شه‌ڕی موسڵدا به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆر ده‌كه‌ونه ده‌ست هێزه به‌شداره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه،ئه‌و شاره‌زا و تایبه‌تمه‌نده ئه‌مریكییانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌چنه عێراق توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌ڵگه‌نامانه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆڕانه ئه‌ركی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به ووردی سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌ڕه‌كه و ده‌ستخستنی زانیارییه‌كان له عێراقییه‌كانه‌وه،پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن به‌رچاوروونی و زانیاری به سوود به وڵاته‌كه‌یان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پلانی هێرشكردنه سه‌ر شاری "ره‌ققه" ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش كه‌ڵی لێوه‌ربگرن.
ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌و لێكۆڵه‌رانه ئه‌وه‌یه به‌دوای ئه‌و زانیارییانه‌دا ده‌گه‌ڕێن تا شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ده‌ستنیشان بكه‌ن و سوود له هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ربگرن كه زانیاری به كه‌ڵكی تێدابێت و شوێنی شانه تیرۆریستییه‌كان له ئه‌وروپا و پلانه‌كانیان ئاشكرابكات كه بۆ هێرشكردن ئاماده‌یان كردووه.