عێراق: توركیا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر
عێراق ده‌نگۆی به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌مباره‌وه ده‌داته‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ نه‌بووه".
به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش پاش ئه‌وه‌ی دێت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم به رۆژنامه‌نووسانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "داوای یارمه‌تی له هێزه‌كانمان له باشێك كرا، ئیمه‌ش به تۆپ، تانك و موشه‌كی هارتز یارمه‌تی ئه‌وانماندا."
یلدرم پێشتریش رایگه‌یاندبوو ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ پێویستی به به‌شداری وشكایی هێزه‌كانی توركی یان بیانی نییه، به‌ڵام ئێمه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به فڕۆكه به‌شداریمان كردووه.
بوونی هێزه‌كانی توركیا له باشیك په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ر گه‌یاندووه‌ته ئاستی دابڕان و په‌رله‌مانی عێراق به هێزێكی داگیر ناساندووه و له دوایین هه‌ڵوێستیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی داواكاری توركیا بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ره‌ت كرده‌وه كه ئاشتۆن كارتێر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌م دواكارییهی ئه‌نقه‌ره به به‌رپرسانی عیراقی گه‌یاندبوو.