ترامپ: شەڕی موسڵ دەبێتە كارەساتێك
K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دۆنالد ترامپ رایگه‌یاند شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له چه‌كدارانی داعش ده‌بێته كاره‌ساتێكی ته‌واو.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ پێی نایه هه‌فته‌ی دووه‌م، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بوونه و تا ئێستا 70 ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵیان رزگار كردووه.
ترامپ له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه: "هێرش بۆ سه‌ر موسڵ ده‌بێته كاره‌ساتێكی ته‌واو. چه‌ند مانگێك پێشتر هۆشداریمان دابوو".
پێشتر ترامپ له‌باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ره‌خنه له ئیداره‌ی ئۆباما گرت و به‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرد به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاته دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌بێت.
ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌ی هه‌شت روژی یه‌كه‌مدا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری ده‌وروبه‌ری موسڵێان كۆنترۆڵ كرد و نزیك بوونه‌ته‌وه له ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ.
The attack on Mosul is turning out to be a total disaster. We gave them months of notice. U.S. is looking so dumb. VOTE TRUMP and WIN AGAIN!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 23, 2016