دژه تیرۆری كوردستان میدیای جیهانی سهرسام دهكات
رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی کە لە بەرەکانی شەڕ بووە، باس لە تۆکمەیی و ئازایەتی هێزەکانی دژە تیرۆری سەربە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەکات
K24 - ههولێر:
هێزی دژه تیرۆری سهر ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان میدیایی جیهانی سهرسام دهكات.
رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی کە لە بەرەکانی شەڕ بووە، باس لە تۆکمەیی و ئازایەتی هێزەکانی دژە تیرۆری كوردستان سەربە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەکات لە ئۆپهراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ.
مایک گیگلیو، کە بۆ ماڵپەری "بەز فید" کاردەکات لە راپۆرتە هەواڵەکەیدا نووسیویەتی:" هێزەکانی دژە تیرۆری كوردستان تەنیا ئۆپەراسیۆنی سەخت و تایبەت دژی سەرکردەکانی داعش و هەندێک لە حەشارگەی تیرۆرستان ئەنجامدەدەن".
ئەو رۆژنامەنووسە ئەمریکییە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، چووەتە ناوچەی (فلێفل) لە باکووری ڕۆژھەڵاتی مووسڵ، ئاماژە بۆ تۆکمەیی و ئازایەتی هێزەکانی دژە تیرۆری سەربە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات و باس لە هێرشەکانی ئەو رۆژە دەکات و دەڵێت:" ھێزەکانی دژە تیرۆری كوردستان، لە بەرەبەیانییەکدا ھێرشەکەیان دەستپێکرد، کاتێک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلی گوللـەبەند، بە دەشتاییەکانی شارۆچکەی تەلسقۆف، بە ھێواشی دەڕۆیشتن و چاوەڕوانی تیمە تەکنیککارەکانیان دەکرد، بۆ ئەوەی لە پێشەوە بۆمبە چێنراوەکان پاک بکەنەوە".
ههروهها دهڵێت: "داعش چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی ناردە سەر فەرماندەی کاروانی ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆری كوردستان، بەڵام ئەوان رووبەڕوویان بوونەوە و هەوڵەکانیان پووچەڵکردنەوە. یەکێک لەو هێزانەی چالاکانە بەرەنگاری ھێرشەکانی داعش دەبێتەوە، ھێزەکانی دژەتیرۆری کوردستانن، کە پەیوەندییەکی بەهێزییان لەگەڵ ھێزە تایبەتییەکانی ئەمەریکا هەیە و لەلایەن ئەوانەوە راهێنراون".
هەروەها ئەو ڕۆژنامەنووسە بیانییە باس لە کاروانێکی پێشمەرگە دەکات کە بە 8 ئۆتۆمبێلەوە بە رێکەوتوون و دەڵێت: "وادیارە ھێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەخت و تایبەت دژی سەرکردەکانی داعش و ھەندێک لە حەشارگەی تیرۆرستان بە هاوکاری راهێنەرانی بیانی ئەنجام دەدەن".
رۆژنامەنووسەکە لە زاری کارمەندێکی ھێزی دژەتیرۆری كوردستان لەبارەی شەڕی مووسڵەوە دەڵێت" ئەم شەڕە ئاسان نییە، بەڵام ھیچ دەرفەتێکیش بۆ شکست نییە", فەرماندەیەکی هێزی دژە تیرۆری كوردستانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان ئەرکە سەختەکان جێبەجێ دەکەن.
هێزی دژە تیرۆری كوردستان، سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە و تا ئێستا چەندین ئۆپەراسیۆنی تایبەت و گرنگی لە دژی چەکدارانی داعش و تیرۆرستان ئەنجامداوە، کە بوەتە جێی سەرنج و بایەخپێدانی میدیای جیهانی.