توركیا و سوریا خۆیان بۆ رووبه‌ڕووی سه‌ربازی ئاماده دەكەن
K24 – هه‌ولێر
توركیا رایگه‌یاند له‌سه‌ر هێرشه‌كانی له ناوخۆی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش له شاری "الباب" ده‌رده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی هۆشداریان داوه و به كۆپته‌رێك هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی نزیك له توركیا.
توركیا دوو مانگ پێش ئێستا به بیانووی دوورخستنه‌وه داعش له سنووره‌كانی و پیشیگرتن به پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی كوردی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری.
ئێستا چه‌كدارانی ئۆپۆسیۆنی سوریا نزیك له توركیا به پشتگیری سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و شاری ئه‌لباب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته‌ی 35 كیلۆمه‌تری باكووری حه‌له‌ب، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی هێزی كوردی و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی هیزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌د كه له حزبوڵا، چه‌كدارانی عیراقی و سوپای پاسدارانی ئێرانی پێكهاتووه هۆشداری دایه توركیا به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆر پێشڕه‌وییه‌ك به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كه به توندی به‌رپه‌چی توركیا ده‌ده‌نه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ئه‌م جۆره هێرشانه نابنە هۆی وه‌ستاندنی شه‌ڕمان له دژی داعش و له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وام ده‌بین تا ده‌گه‌ینه ئه‌لباب.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له ناوخۆی سوریا سه‌قامگیریی ئه‌لباب و منبجه.