كارداشيان ده‌ستيپێكرده‌وه
ئه‌ستێره‌ى ته‌له‌فزيۆنى كيم كارداشيان ده‌ستيكرده‌وه به وێنه‌گرتن و ته‌واوكردنى كاره هونهرييهكهى
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ى ته‌له‌فزيۆنى كيم كارداشيان ده‌ستيكرده‌وه به وێنه‌گرتن و ته‌واوكردنى زنجيره دراماى " KEEPING UP WITH THE KARDASHIANS " دواى ئه‌وه‌ى به هۆى دزيى لێكرانييهوه بۆ ماوه‌يه‌ك ئه‌و كاره هونهرييهى راگرتبوو.

تۆڕى ته‌له‌فزيۆنى "E" بڵاويكرده‌وه، كه كارداشيان ده‌ستيكردووه به پرۆژهكهيى و چه‌ند ئه‌ڵقه‌يه‌كى له دراماكه به به‌شدارى خێزانه‌كه‌ى تۆمار كردووه و بڕياره تا كۆتايى به‌رده‌وام بێت.

ئه‌و درامايه ورده‌كارى ژيانى خێزانى كارداشيانى تێدا ده‌خرێته‌ڕوو. به هۆى ئه‌وه‌ى كارداشيان به بڕى 10 مليۆن دۆلار دزى لێكرا، كاره‌كانى ئه‌و درامايه دواكه‌وتبوون.


