روسیا هه‌وڵی سیسته‌می فیدراڵی بۆ رۆژئاوای كوردستان و سوریا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركی، روسیا كار بۆ سیسته‌می فیدراڵی بۆ رۆژئاوای كوردستان و سوریا ده‌كات كه تێیدا مافه سیاسییه‌كانی كورد پارێزراو بن.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه، رایگه‌یاند هه‌ر سێ لایه‌نی روسی و سوری و رۆژئاوای كوردستان رۆژی 17 ئه‌یلول له بنكه‌ی سه‌ربازی حمیمیم كۆبوونه‌ته‌وه و باسیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان كورد و ده‌وڵه‌تی سوریایان كرد.
لایه‌نی كورد له په‌یه‌ده و هه‌ندێ لایه‌نی تری كوردی به سه‌رپه‌رشتی فه‌وزیه یوسف پێكهاتبوو داوای كرد سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵییه‌ت به‌ڕێوه بچێت و ناوی له كۆماری سوریای عه‌ره‌بی بۆ كۆماری دیموكراتیكی سوریا بگۆڕێت و حكومه‌ت دانپێدان به مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له سوریا بكات و هه‌رسێ كانتۆنی جزیره، كوبانێ و عه‌فرین به فه‌رمی بناسێت و هه‌روه‌ها دانپێدان به هێزی ئاسایش و یه‌په‌گه‌شی بكات.
لایه‌نی سوری كه به سه‌رپه‌رشتی جێگری وه‌زیری كاروباری ناوخۆیی لوئه‌ی خاریتا پێكهاتبوو رایگه‌یاند ئه‌و مه‌رجانه قبووڵ ناكه‌ن، به‌ڵام شاندی روسی كه به سه‌رۆكایه‌تی كۆلۆنێڵ ئۆلدێرفۆرنیكۆف ئه‌لكسانده‌ر ئالێكساندرۆڤیدیچ پێكهاتووه به لایه‌نی سوریا گوت ئه‌و داواكارییه قبووڵ ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش قبووڵی نه‌كه‌ن، ئه‌وا سه‌رۆكه‌كه‌تان (به‌شار ئه‌سه‌د) قبووڵ ده‌كات. هه‌شت به‌رپرسی روسی و نۆ به‌رپرسی سوری و كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ببوون.
به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆبوونه‌وه له نۆ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه و تێیدا باس له مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كورد كراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ریفۆرمی سیاسی و ئیداری ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لایه‌نی سوری داوای كاتژمێرێك مۆڵه‌ت كرد بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ل به‌رپرسانی سیاسی و ناوبڕێك به كۆبوونه‌وه درا. بڕیاره لایه‌نی سوری پێشنیازه‌كانی بگه‌ینێته به‌رپرسه‌كانیان و ئه‌نجامه‌كانی به به‌رپرسانی روسیا رابگه‌یه‌نێت.